لە ئەنجامی زریان و ڕەشەبا لە ئێران، لەماوەی هەفتەیەکدا تا ئێستا حەوت کەس گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی ٧٠ کەسیش برینداربوون.
بابەك یەکتاپەرەست – وتەبێژی فریاکەوتنی ئێران لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند"هەفتەی ڕابردو لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٧ نیسان، زریان و ڕەشەبایەکی بەهێز ڕوی لە ناوچەکە کردبوو".
ئاماژەی بەوەش کردوە"لە ئەنجامی ئەو رەەشەبا و زریانە، تا ئێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٧ کەسیش برینداربون، کە زۆرینەی بریندارەکان لە پارێزگاکانی تاران و خۆراسانی باشور و مازەندەران بوون".
ئەو بەرپرسەی ئێران باسی لەوەش کردوە"سەرباری زیانە گیانییەکان، شەپۆلەکە زیانێكی زۆری ماددیشی لێکەوتوەتەوە، بەشێوەیەك دەیان درەخت و هێماکانی هاتوچۆ و ڕیکلام و نتونەکانی کارەبا و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان زیانییان بەرکەوتەوە و لەگەڵیشیدا چەندین باڵەخانە داڕوخاون".
یەکتاپەرەست ڕونیشی کردوەتەوە"ئەو زریان و ڕەشەبا بەهێزە، زیانێكی زۆری بە ژینگەی ئێران گەیاندوە و بووەتە هۆی زیاتر پیسبونی هەوای وڵاتەکە".