ئەردۆغان: سری سورەیا ئوندەر ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی ئاشتیدا هەبوو

سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئوندەر بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئوندەر ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی ئاشتیدا هەبوو". 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، کەمێک پێش ئێستا لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی سری سورەیا ئۆندەر دەکات و ڕایگەیاند" سری سورەیا ئوندەر ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی ئاشتیدا هەبوو". 

پەیامەکەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە میدیاکانی تورکیا هەواڵی گیان لەدەستدانی سری سوره‌یا ئۆندەر بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵیش بوو بڵاوکردەوە. 

شەوی ١٥ی مانگی ڕابردوو سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالی و جێگری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی)، دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکچوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگال لە ناوچەی شیشلی ئەستەنبوڵ و لە ئەنجامدا نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجامدرا.



PM:07:26:03/05/2025