وەزیری بەرگری ئەمریکا پێش گەشتەکەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیسرائیل دەکات

پێگەی ئەکسیۆس ئاشکرایکرد وەزیری بەرگریی ئەمریکا، بەنیازە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل بکات، پێش سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاکسیۆس بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە" کە هەڵوێستەکانی پنتاگۆن سەبارەت بە بوونی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ئێران جێگەی نیگەرانییە. وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەنیازە بەر لە گەشتەکەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیسرائیل بکات"
.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، بڕیارە ڕۆژی ٢٢ مانگ، پیت هێگسس،وەزیری بەرگری ئەمریکا گەشت بۆ ئیسرائیل بکات و لەگەڵ نەتانیاهۆ و وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆببێتەوە و گفتوگۆ بکات.

بەرپرسانی بەرگری ئیسرائیل و ڕێکخراوەکانی لایەنگری ئیسرائیل لە واشنتۆن نیگەرانی خۆیان لە ئامادەبوونی زۆرێک لە کاندیدەکانی ترەمپ بۆ پۆستە سەرەکییەکانی پنتاگۆن دەربڕی، ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆچوونی پێشکەوتنخوازانەی هەیە، بەتایبەتی سەبارەت بە ئێران.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە ترەمپ بەنیازە سەردانی قەتەر و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بکات، بەڵام تا ئێستا پلانی گەشتەکەی بۆ ئیسرائیل ڕانەگەیاندووە.




AM:10:04:04/05/2025