لە ماوەی هەفتەی ڕابردودا لەسەرتاسەری جیهان ١٣٤ بومەلەرزە تۆمار کراوە کە بەهێزترینیان لە وڵاتی ئەرجەنتین بووە لە ئەمریکای باشور کە گوڕەکەی ٧.٤ پلەی ریختەر بووە.
بە پێی داتا و ئامارەکانی ئاژانسی ڕوپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا، ١٣٤ بوومەلەرزە لە ماوەی ڕۆژانی ٢٧ی نیسان تا بەیانی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیهاندا تۆمار کراوە، کە بەهێزترینیان، بە گوڕی ٧.٤ پلەی ڕێختەربوە کە لە ئاوەکانی وڵاتی ئەرجەنتین لە ئەمریکای باشور تۆمار کراوە.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی ئەو ئاژانسەی تایبەت بە بوومەلەرزە بڵاو کردوەتەوە زۆرترین بومەلەرزە کە لەو هەفتەیەدا تۆمار کراوە گوڕەکانیان لە نێوان چوار بۆ پێنج پلەی ریختەر بوە.
شەوی رابردوش بومەلەرزەیەک لە ئێران و دانەیەک لە باکوری کوردستان بومەلەرزیەکەی دیکەش لە سنوری خانەقین تۆمار کراوە، بەڵام هیچ یەکیک لە بومەلەرەکان زیانی گیانی و ماددی لێنەکەوتوەتەوە.