سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت" ئیسرائیل سەرکەوتوو بووە لە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سوریا".
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئیسرائیل بەردەوامە لە کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکانی لە ناوچەکەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە چوارچێوەی پلانێکی درێژخایەندا بەردەوام دەبن.
سەبارەت بە حوسییەکان لە یەمەن، نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە کردەوەکانی دژی ئەوان، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی دژیان بە یەک لێدان کۆتایی نایەت، بەڵکو بەشێکن لە ستراتیژێکی فراوانتر کە ئامانج لێی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەیە لە ناوچەکەدا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەی دژی حوسییەکان ئەنجامداوە و لەسەر ئەم ستراتیژە بەردەوام دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەدەستهێنانی سەرکەوتنی تەواوەتییە، لەوانەش ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان کە لە کەرتی غەززە ڕاگیراون.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل ناتوانێت دەستبەرداری سەرکەوتن لە غەززە بێت.