سوپای ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر غەززە فراوانتر دەکات

کابینەی ئەمنی ئیسرائیل بڕیاریدا بە چڕکردنەوەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی لە کەرتی غەزە و بۆ ئەو مەبەستەش دەیان هەزار سەربازی یەدەگ بانگهێشتکراون

مالەپەری ئاکسیۆس لە ڕێگەی سەرچاوەیەکی باڵای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، کابینەی ئەمنی ئیسرائیل بە کۆی دەنگ رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپا لە کەرتی غەززە.

لای خۆشییەوە ئیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، پلانێکی نوێی بۆ فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند، کە بریتییە لە بانگهێشتکردنی دەیان هەزار سەربازی یەدەگ لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی سوپا ژێرخانەکانی حەماس لە ناو کەرتی غەزە دەکەنە ئامانج، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و شکستپێهێنانی حەماس.

 ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش  لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، ئاماژە بەوەدەکات،  پێدە چێت فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکان بگاتە ئاستی کۆنترۆڵکردنی تەواوی کەرتی غەززە




PM:04:07:05/05/2025