ئەکسیۆس: سەرۆکی ئەمریکا لەسەردانەکەیدا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناچێتە ئیسرائیل

ماڵپەری ئەكسیۆسی ئەمریکی ئاشکرایکردوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەم مانگەی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ئیسرائیل ناکات.

ماڵپەری ئەكسیۆسی لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیل پشڕاستیکردوەتەوە، هۆکاری سەردانی نەکردنی ترەمپ بۆ ئیسرائیل پەیوەندی بەجەنگی غەززەوە هەیە و ئاماژە بەوەشکراوە کە لەئێستادا ترەمپ ڕۆڵی کارا نابینێت لە هەوڵەکانی  بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە و لەهەمان کاتیشدا تەلئەبیبی سەرپشک کردوە لەوەی کە چی بەگونجاو دەزانێت لەغەززە لەپێناو ئازادکردنی بارمتەکان ئەنجامی بدات.

بەپێی هەمان سەرچاوە بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا دانیان بەوەداناوە کە  گەیشتن بە ئاگربەست  و هەوڵی ئازادکردنی بارمتەکان بەبنبەست گەیشتوە  و بایەخی ئێستای کۆشکی سپیش زیاتر بەئاراستەی جەنگی ئۆکرانیاو گفتوگۆیە لەگەڵ ئێراندا.

ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە وتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی، سەردانەکەی ترەمپ بۆ ناوچەکە وەک دوا وادە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە پرسی ئازادکردنی بارمتەکان دیاری کراوە و ئەگەر هیچ رێککەوتنێکیش نەیەتە ئاراوە ئەوا سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان دەست پێدەکات .



PM:06:56:06/05/2025