بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە بەپێوەری ڕێختەر، لە شاری زەمەن ئابادی سەر بە پارێزگای سیمنان لە ئێران ڕوویدا.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران، بوومەلەرزەکە کە کاتژمێر ٠٨:٥٣ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕوویداوە، گوڕەکەی پێنج پلە بووە بەپێوەری ڕێختەر و ناوەندەکەی شاری زەمەن ئابادی سەربە پارێزگای سیمنان بووە.

ئاماژە بەوەش کرا کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی نۆ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

دانیشتووانی ناوچەکە لە ترسی بوومەلەرزەکە لە ماڵەکانیان چوونە دەرەوە، بەڵام زانیای لەسەر ئەگەری بوونی زیانی گیانی ڕانەگەیەندراوە.



AM:10:08:08/05/2025