ڤاتیكان.. هەڵبژاردنی نهێنی بۆ دەستنیشانكردنی پاپای نوێی ڤاتیكان بەڕێوەچو

دواى ئەوەى هەڵبژاردنی نهێنی بۆ دەستنیشانكردنی پاپای نوێی ڤاتیكان بەڕێوەچو ، كاردیناڵەكان سەركەوتو نەبون لە هەڵبژاردنی پاپای نوێی ڤاتیكان، ئەمڕۆ گەڕى دوەمى هەڵبژاردنەکە بەڕێوە دەچێت.

هەڵبژاردنی نهێنیی بۆ دەستنیشانكردنی ٢٦٧ یەمین پاپای ڤاتیكان بەڕێوەچو، نزیكەی ٣٠ هەزار كەس لە مەیدانی بەناوبانگی سەنت پیتەر لە ڤاتیكان لە چاوەڕوانی هەڵبژاردنی پاپای نوێدا ڕاوەستابون، بەڵام دوكەڵی ڕەش لە كڵیسای سیستینە بەرز بوەوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ١٣٣ كاردیناڵ نەیانتوانی پاپای نوێ هەڵبژێرن.

بەگوێرەی دابونەریت و دەستوری ڤاتیكان، كاردیناڵەكان تا هەڵبژاردنی پاپای نوێ، دەبێت لە كڵێسای سیستینە بمێننەوە و بەیانیان و ئێواران دوجار بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ كۆ ببنەوە، لەو ماوەیەدا، پەیوەندییان لەگەڵ دەرەوەدا دەپچڕێت.

ژمارەی كاردیناڵەكانی جیهان ٢٥٢ كەسە و تەنیا ١٣٣ كەسیان مافی دەنگدانیان هەیە، هەر كاردیناڵێك ببێتە پاپا، دەبێت دو لەسەر سێی دەنگی كاردیناڵەكان بەدەست بهێنێت، نۆ كاردیناڵ دیارترین كاندیدن بۆئەوەی شوێنی پاپای كۆچكردوی ڤاتیكان بگرنەوە و بڕیارە ئەمڕۆ گەڕى دوەمى هەڵبژاردنی پاپای نوێی ڤاتیکان بەڕێوە چێت..



PM:12:34:08/05/2025