وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چەند سزایەکی نوێ بەسەر ئێران دەسەپینێت و دەڵێت"١١ کۆمپانیای بیانی بەر سزاکان کەوتوون".
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند" لە درێژەی هەوڵەکان بۆ بەرتەسککردنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران، چەند سزایەکی نوێ بەسەر ئیراندا سەپێنرا".
بەپێی وەزارەتەکە، ئەمریکا سزای بەسەر دوو هاوڵاتی بیانی و ١١ کۆمپانیای بیانی و شەش کەشتی نەوتبەری بیانی خرانە لیستی سزاکانەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا هاوتەرێب لەگەڵ سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا هەوڵ دەدات لە دانوستانەکانیشی لەگەڵ تاران بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی ئەو ولاتە بەردەوام بێت و تا ئێستا سێ گەڕی ئەم دانوستانانە ئەنجامدراوە و گڕی چوارمیشی هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.