نەتەوە یەکگرتووەکان: تورکیا بەشێوەی ئاشکرا مافی مرۆڤ پێشێل دەکات

تورکیا لە پێداچونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی بەرچاو بووەوە و ئەندامانی ئەنجومەنەکە، نیگەرانییان لە بەرتەسکبوونەوەی ئازادی ڕادەربڕین وسەربەخۆنەبونی دەسەڵاتی دادوەری تورکیا دەربڕی.

٤٩هەمین خولی پێداچونەوەی جیهانیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئۆفیسی جنێفی ئەو ڕێکخراوە لە ٢٨ی نیسانەوە دەستی پێکردوە و بە بەشداری نوێنەری ١٩٣ وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتوەکان، تا هەشتی ئایار بەردەوام دەبێت.

لە میانی هەڵسەنگاندنی پابەندبوونی تورکیا بە پێشنیارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافی مرۆڤ لەو وڵاتە، ئەندامان کۆک بون لەسەر لەوەی، ڕەوشی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە پاشەکشەیەکی بەرچاودایەو بەپێی پێویست، پێشنیارەکانی جێبەجێ نەکردوە.

بەپێی زانیارییەکان، تێبینیی لەبارەی سەربەخۆ نەبونی دەسەڵاتی دادوەری لە تورکیا خراوەتەڕو، هەروەها ئاماژە بە هەموار نەکردنەوەی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر کراوە و ئاشکرایان کردوە، ئەو یاسایە لە دژی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە وڵاتەکە بەکارهێنراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی پسپۆڕانی کۆنسەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکانیش، لەو وڵاتە پێشێلکاریەکی زۆر ڕوبەڕوی منداڵان و ئاوارە و پەنابەران دەبێتەوە...




AM:12:03:09/05/2025