چین و روسیا هۆشداری لە سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی دەدەن

سەرۆک کۆماری روسیا و چین لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا هۆشداری سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی دەدەن، داواشیان کرد قەیرانەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت.

ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا و شی جینپینگ هاوتا چینیەکەی لە  کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی کرێملین جەختیان لەسەر بەهێزی و پتەویی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

پوتین و شی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هەروەها هۆشدارییان دا کە "مەترسی ململانێی ئەتۆمی لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان وڵاتان زیاتر بووە".

سەرۆکانی ڕووسیا و چین هەروەها جەختیان کردەوە کە بە نیازن لە چارەسەرکردنی پرسی ناڤۆکیی ئێران ڕۆڵێکی کارا بگێڕن.

هەروەها سەرکردەکانی هەردوو وڵات داوای سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسییان کردووە.




AM:09:00:09/05/2025