نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە" دانیشتوانی جیهان بەرەو پیربوونی خێرا هەنگاو دەنێن"، دەشڵێت"تا ساڵی ٢٠٣٠ کەسانی بەساڵاچوو زۆرینەی دانیشتوانی گۆی زەوی پێک دەهێنن".
نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبونەوەیەکی گشتی ئاست بەرزدا پرسی خێرابوونی پیربوونی دانیشتوانی زەوی و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم پرسەی لەسەر کۆمەلگەی جیهانی تاوتوێ کرد.
فیلیمۆن یانگ، سەرۆکی گشتی کۆبوونەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی دەیەی داهاتوودا ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٦٠ ساڵ و سەروترە بۆ یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس بەرزبێتەوە، کە دەکاتە نزیکەی ٢٠%ی دانیشتوانی جیهان و ڕەنگە تا ساڵی ٢٠٣٠ژمارەی کەسانی بەسەڵاچو لە کەسانی گەنج زیاتر بێت.
سەرۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەدا، ئەم گۆڕانکارییە دیمۆگرافییە کاریگەری لەسەر هەمو وڵات و کۆمەڵگاکان و لەسەر سیاسەتی گشتی تا مافی مرۆڤ و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی و پلاندانانی ئابووری دەبێت.
یانگ جەختی لە پێویستی بەپەلەی گرتنەبەری سیاسەتی پێویست بۆ ڕێگریکردن لەم دیاردەیە کردەوە لەوانەش دابینکردنی تەندروستی و چاکسازیی ئابوری بۆ دابینکردنی پێداویستی بەساڵاچووان.