پزیشکیان وەڵامی ترەمپ لەبارەی گۆڕینی ناوی كەنداوی فارس بۆ كەنداوی عەرەبی دەداتەوە

سەرۆك كۆماری ئیران وەڵامی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی گۆڕینی ناوی كەنداوی فارس بۆ كەنداوی عەرەبی دەداتەوە و دەڵێت" كەنداوی فارس هەر كەنداوی فارس دەبێت".

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە پێگەی خۆی لە پلاتفۆرمی (ئێكس) چەند وێنەیەكی كەنداوەكەی بڵاوكردەوە و لەبارەیەوە نووسیویەتی" كەنداوی فارس هەمیشە وەك كەنداوی فارس دەمێنێتەوە."

ئەو قسانەی سەرۆكی ئێران ئاراستەیە بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا كە ڕایگەیاند" لە گەشتەكەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە بڕیارە لە ١٣ بۆ ١٦ ئایار بخایەنێت، تێیدا هەواڵێكی زۆر گەورە بڵاودەكاتەوە".

میدیاكانی ئەمریكا لە زاری برپرسانی كۆشكی سپییەوە بڵاویانكردەوە"ئەو هەواڵە زۆر گەورەیەی سەرۆكی ئەمریكا بریتییە لەوەی بە فەرمی ناوی كەنداوەكە دەگۆڕێت بۆكەنداوی عەرەب، ئەوەش كاردانەی لێپرسراوانی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا".

لە یەكەم كاردانەوەشدا وەزیری دەرەوەی ئێران وتی" ترەمپ تەنها لە ناوخۆی ئەمریكا دەتوانێت ناوی كەنداوی فارس بگۆڕێت".




PM:03:02:09/05/2025