سبەی گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکات

سبەی گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دوای هەفتەیەک لە دواکەوتنی یەکشەممەی داهاتو لە عومان بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی فەرمی ئێران ئیرنا بڵاویکردەوە گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا رۆژی یەکشەممەی ١١ی ئایار لە عومان بەڕێوەدەچێت، پێشتریش ستیڤ ویتکۆڤ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا ڕایگەیاندبو کە گفتگۆکان کۆتایی هەفتە دەست پێدەکاتەوە.

 تا ئێستا سێ گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوە و بڕیاریش بو گەڕی چوارەمی ئەو دانوستانانە شەممەی رابردو بەرێوەبچێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا هەردووکلا هەڕیسە لە یەکدی دەکەن وقسەکانی  ترەمپ بۆ ئەوەی ئێران پێویستە دەستبەرداری کۆی پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بێت گومانی گەورەی لەبارەی سەرکەوتنی ئەو دانوستانانە دروست کردووە.




AM:09:11:10/05/2025