عەراقچی: هەڵوێستی دژبەیەکی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا کێشە دروست دەکات

عەباس عەرەقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند"  ئەمریکییەکان لە دانوستانەکاندا هەڵوێستی دژبەیەکیان هەیە و ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانی دانوستانەکان".

عەراقچی پیتاندنی یۆرانیۆمی  بە یەکێک لە "هێڵەسوورەکانی" کۆماری ئیسلامی ناوبرد کە "باجی بۆدراوە و ناتوانرێت گفتوگۆ و مامەڵەی پێوە بکرێت".

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی زیادی کرد" خوێنی زانایانی ئەتۆمی ئێمە بۆ پیتاندن ڕژاوە و ئەم مافەش جێگای دانوستان نییە".

ئەم قسەنای عێراقچی دوای ئەوە هات کە ستیڤن ویتتاکۆف لەم دواییانەدا جەختی لەوە کردەوە کە نابێت بە هیچ شێوازێک پیتاندن لە ئێراندا بمێنێتەوە و ناتەنز و فۆردۆ و ئیسفەهان بە تەواوی دابخرێن.

لای خۆشییەوە برسێکی باڵای ئێران کە ناوی ئاشکرانەکراوە ئاشکرای دەکات، ئەمریكا جدی نییە و تاران خۆی بۆ شكستهێنانی دانوستانەكان ئامادەكردووە، دەشڵێت "ئەم دانوستانانە هەر لە سەرەتاوە وا داڕێژراوە تەڵەیەک بێت بۆ كێشكردنی ناوچەکە بەرەو گرژیی زیاتر".






PM:12:19:11/05/2025