گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نیوان ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت"دانوستانەکە سەخت بەڵام بەسوود بووە".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٥ گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە عومان بەڕێوەچوو.
لای خۆیەوە ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند" چوارەمین خولی وتووێژی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات" وتیشی" دانوستانی سەخت بەڵام بەسوود بۆ باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستی یەکتر و دۆزینەوەی ڕێگای لۆژیکی و واقیعی بۆ چارەسەرکردنی جیاوازیەکان".
ئەوەش لە کاتێکدا ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و کۆتایی هاتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران دەکات لە بەرامبەریشدا ئێران سەرەڕای ئەوەی جەخت لەوە دەکاتەوە بەنیاز نییە چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت بەڵام دەشڵێت"دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵناگرێت".