عێراقچی: دانوستانی ئەمجارە لەگەڵ واشنتۆن لە پێشوو جددیترە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت" دانوستانەکان لەگەڵ واشنتۆن جددیترە لە خولەکانی پێشوو". دەشڵێت" ئێستا لایەنی ئەمریکی و ئێرانی تێگەیشتنێکی باشتریان لە یەکتر هەیە".

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە" پرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆممان دانوستان نییە، دانوستانەکان بەردەوامن و هەردوولا بڕیاریانداوە بەردەوام بن".

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە" پێدەچێت هەفتەی داهاتوو خولی داهاتووی دانوستانە ئەتۆمییەکان بەڕێوەبچێت".

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی سەرەکی دانوستان لەگەڵ واشنتن هەڵگرتنی سزاکانە و خۆشبەختانە لەو بارەیەوە ڕێککەوتن کراوە.

ئەمڕۆ چوارەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان واشنتۆن و تاران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچوو و سێ کاتژمێری خایاند.

ئەم دانوستانانە ئامانجیان گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هەمەلایەنە لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، پێش سەفەری داهاتووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێت. 



PM:07:09:11/05/2025