زێلێنسکی: پێشبینیدەکەین سبەی ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا ئەنجام بدەین

سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت" چاوەڕێی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دەکەین تا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەشێوەیەکی شەخسی لە تورکیا کۆبینەوە". 

ڤلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا، ئەمشەو یەکشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی" ئێمە بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی ئاگربەستی هەمیشەیی دەکەین کە سبەی دووشەممە دەستپێدەکات، بۆ ئەوەی بنەمای پێویست بۆ دیپلۆماسی دابین بکرێت". 

وتیشی" هیچ سوودێکی نییە درێژکردنەوەی جەنگ، ڕۆژی پێنج شەممە بەشێوەیەکی شەخسی چاوەڕێی پوتین دەبم لە تورکیا بۆ کۆبوونەوە". 

سەرۆکی ئۆکرانیا هیواش دەخوازێت ئەمجارە ڕووسەکان بەدوای بیانوودا نەگەڕێن.

پێشتریش سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئۆکرانیا "دەستبەجێ" پێشنیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ قبوڵ بکات.



PM:09:16:11/05/2025