ترەمپ: سەردانەکەم بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووییە

سەرۆکی ئەمریکا سەردانەکەی بۆ سعودیە و قەتەر و ئیمارات بە مێژوویی وەسف دەکات و جەختیش لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە. 

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە ئەمریکای بەجێهێشت و بەرەو سعودیە بەڕێکەوت و لەوێ یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتەکەی لە دوای گەڕانەوەی بۆ سەر دەسەڵات دەستپێدەکات، هەروەها بڕیارە بچێتە قەتەر و ئیمارات.

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا پێش بەڕێکەوتنی رایگەیاند" سەردانەکەم بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژووی دەبێت". 

لای خۆشییەوە عسام بن سەعد ئەندامی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاروباری ئەنجومەنی شورا و وەزیری ڕاگەیاندن بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنامەوانی سعودیە ڕایگەیاند" ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە سەردانە فەرمیەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ شانشینی سعودیە کرد". 

هیوای دەربڕی کە سەردانەکەی ترەمپ بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هاوکاری و هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە بوارە جیاجیاکاندا بەدیبهێنێت. 



AM:09:33:13/05/2025