هەژارترین سەرۆکی جیهان کۆچی دوایی کرد

خۆزێ مۆخیکا سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای و خاوەنی نازناوی هەژارترین سەرۆکی جیهان کۆچی دوایی کرد.

یاماندۆ ئۆرسی سەرۆکی ئێستای ئۆرۆگوای، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) ڕایگەیاند" خۆزێ مۆخیکا سەرۆک و چالاکوان و فەرماندە و رێبەر کۆچی دوایی کرد". 

موخیکا کە بە هەژارترین سەرۆکی جیهان ناوی لێنرا، دوای ئەوەی تووشی شێرپەنجەی سورێنچک بوو، میراتێکی ناوازەی سیاسی و مرۆیی لە ئەمریکای لاتین بەجێهێشت.

خۆزێ مۆخیکا لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٥ وەک سەرۆکی ئۆرۆگوای کاری کردووە، یەکێک بووە لە کەسایەتییە چەپەکانی ناوچەکە و بە هەژارترین سەرۆکی جیهان ناسرابوو، بەهۆی شێوازی ژیانی ئاسایی و ئەو ڕاستییەی کە زۆربەی مووچەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ پاڵپشتیکردنی کاری خێرخوازی بەخشیوە.



AM:09:00:14/05/2025