ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شەرعدا کۆمەڵێک داواکاری لە سوریا هەبوو، لە نێوایاندا یەکێکیان پەیوەندی بە کوردانی رۆژئاواو هەسەدەوە هەیە، کە داوای کرد پرسی گیراوەکانی داعش لە رۆژئاوای کوردستان بخاتە سەر ئەستۆی خۆی.
لە بارەی کۆبوونەوەکەی ترەمپ لەگەڵ شەرع کە ئەمڕۆ ١٤ ی نیسان لە سعودیە سازکرا وتەبێژی کۆشکی سپی کارولین لڤیت وتی " ترەمپ پێنج داوای لە شەرع کردووە".
وتەبێژەکەی کۆشکی سپی بەمشێوەیە داواکارییەکانی ئەمەریکای ریزکرد:
- ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا بەرپرسیارێتی شوێنی مانەوەی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لەئەستۆ بگرێ.
- ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا رێککەوتنامەی ئەبراهام واژۆ بکات .
- ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا داوا لە تیرۆریستیانی بیانی بکات سووریا جێبهێڵن.
- ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا تیرۆریستە فەلەستینییەکان بنێرێتەوە.
- ترەمپ هانی ئەحمەد شەرعی دا هاوکاریی ویلایەتە یەکگرتووەکان بکات بۆ رێگەگرتن لە بەهێزبوونەوەی داعش.
دوێنێ لەسەر داوای پادشای سعودیە سزا ئەمەریکییەکانی سەر سوریا لەلایەن ترەمپەوە هەڵگیرا، هەروەها ئەمڕۆش کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بۆ شەرع و ترەمپ رێکخست.