سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وتی" قسەکانی دوێنێی ترەمپ جارێکی دیکە نیشانی دا کە هێشتا خەڵکی ئێرانی نەناسیوە، گەلێک کە بوێر و قارەمان پەروەرە".
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەڵکەوتە و چالاکانی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان بە ئاماژە قسە هەڕەشەخوازانەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند" قسەکانی دوێنێی سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە نیشانی دا کە هێشتا گەلی ئێرانی نەناسیوە، گەلێک کە قارەمانێتی، غیرەت ، ئازایەتی و لێبوردن لە تایبەتمەندییە هەرە بەرچاوەکانی ژنان و پیاوانیەتی".
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات ئێران وەکوو هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە نیشان بدات، وتی" کەسانێک کە لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە ٦٠ هەزار ژن و منداڵی فەلەستینیان کوشتووە، ناتوانن پاگەندەی ئاشتی بکەن. هەر ئەوانەی کە ڕێگای ئاو، خۆراک و دەرمان لە خەڵکی غەززە دادەخەن، ئەمڕۆ ئێمە وەکوو هۆکاری نائەمنی دەناسێنن".