نوسەرێکی دیاری کوردستان لە وتارێکدا لێکدانەوەی سەردانەکەی دۆناڵد
ترەمپ بۆ کەنداو دەکات و لایەنە روون و ئاشکراکانی ئەو سەردانە میژووییە تاوتوی
دەکات.
دکتۆر سەردار عەزیز لە وتارێکدا لە ژێر ناونیشانی خوێندنەوەی
سەردانەکەی ترەمپ دەڵێت" خوێندنەوەی ئەم سەفەر زێدە گرنگە چونکە
وەک شانۆی نمایشی ئەمریکای نوێ بوو. وتارەکەی ترەمپ لە سعودییە پڕ بوو لە دیدی ئەم
نوخبە نوێیەی کە حوکمی ئەمریکا دەکەن".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ئەو نووسەرە کوردە ئاماژە بۆ ئەوە
دەکات" لە سەرجەم سەفەرەکەیدا ترەمپ بۆ جارێکیش
باسی دیموکراسی نەکرد. ئەمە ڕەنگە بۆ قەتەرییەک مایەی نیگەرانی نەبێت یان ڕەنگە مایەی
خۆشی بێت. بەڵام بۆ سورییەک دۆخەکە جیاوازە. ئەمەش وەها دەکات کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بۆ ترەمپ یان ئەمریکا دوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت، ئەوانەی هەیانە و ئەوانەی نیانە.
هەبوەکان دەبنە هاوڕێ و نەبوەکان کەیفی خۆیانە".
بۆ خوێندنەوەی تەواوەتی بابەتەکی دکتۆر سەردار
عەزیز ئەم لینکە بکەرەوە