ئۆکرانیاو روسیا لەسەر گۆڕینەوەی هەزار دیل رێککەوتن

‌جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا، سێرگی کیسلیتسیاو وەزیری بەرگری ئۆکرانیا، ڕوستێم ئومێرۆڤ و جێگری سەرۆکی هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیا ڤادیم سکیبیتسکیAFP


لە گفتوگۆی نێوان ئۆکرانیا و روسیا لە ئیستانبوڵی تورکیا، هەردوولا رێککەوتن هەزار دیل بگۆڕنەوە.

لە زاری سەرچاوە بەرپرسەکانەوەوە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە لە گفتوگۆی راستەوخۆ روسیا و ئۆكرانیا کە لە ئیستانبوڵ سازکرا هەردوولا رێککەوتن کە هەزار دیل بگۆڕنەوە.


ئاژانسەلە لە زاری وەزیری بەرگریی ئۆكرانیاوە بڵاویکردەوە" لەبارەی ئاگربەست و بەیەكگەیشتنی زیلینسكی و پۆتین گفتوگۆمان كردووە".
هاوکات وەفدی روسیا ئاشکرایان کردووە کە ئۆكرانیا داوای كردووە لەسەر ئاستی سەرۆكی هەردوو وڵات (پۆتین و زیلینسكی) گفتوگۆ بكرێت.

وەک ئاژانسەکە ئاشکرای دەکات، هەردوو لایەنی روسی و ئۆکرانیا بە دەرەنجامی گفتوگۆكان رازین و بەردەوام دەبین.

بەرپرسێكی ئۆكرانیا ریگەیاندووە کە چەند داوایەکی رووسیا لەلایەن ئۆکرانیا پەسەند ناکرێت لەوانە داوای لە ئۆكرانیا کردووە کە سوپای ئۆکرانیا لە هەندێک شوێن بکشێتەوە ئەوجا لەیەنی روسی ئامادەیە ئاگربەست رابگەیەنێت.

ئەو بەرپرسەی ئۆکرانیا ئەم داوایەی روسیا بەلاڕێدابردنی دانوستانەكە ناوزەد دەکات.

لایەنی ئۆکرانی جەختی کردۆتەوە ئامادەن بۆ ئاگر بەست، بەڵام بەبێ قبوڵکردنی هیچ مەرجێک.

بڕیاربوو رۆژی هەینی ١٦ ی ئایار کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان پۆتین و زلینسکی لە تورکیا بە گەیشتنی ترەمپ لە وڵاتانی کەنداوەوە سازبکرێت، بەلآم پۆتین ئامادە نەبوو بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە بکات.




PM:08:24:16/05/2025