ترەمپ: لەگەڵ ئێران دەگەینە چارەسەر چ بە توندوتیژی یان بەبێ توندوتیژی

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا دەگەنە چارەسەر، چ بە توندوتیژی یان بەبێ توندوتیژی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند: لە سەدا سەد لەگەڵ ئێران دەگەم بە چارەسەرێک، ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین"یان بە توندوتیژی یان ناتوندوتیژی."

سەرۆکی ئەمریکا زیادی کرد: هەمیشە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستم بە ناوچەیەکی نایاب زانیوە و دەشڵێت" وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی بوونی کۆماری ئیسلامی لە مەترسی گەورەدان و ئێرانیش هەڕەشەی سەرەکییە بۆ سەریان."

دۆناڵد ترەمپ وتی" کۆماری ئیسلامی وا دەکات وڵاتانی ناوچەکە لاواز دەربکەون، بەڵام من بە لاوازی نازانم، چونکە پێموایە ئێمە گەورەترین سەربازیی جیهانمان هەیە، و لە ئێستادا خەریکی بنیاتنانین، تا ئاستێک کە پێشتر کەس نەیبینیوە.

ترامپ زیادی کرد: پێموایە کۆماری ئیسلامی بەدوای ڕێککەوتنێکدا دەگەڕێت و پێم وتوون ئەگەر ڕێککەوتنێک بکەین، بەڕاستی دڵخۆش دەبن.

وتیشی" ئێران بڕیارە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. پێم وایە ئەوان دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن. سەرچاوەی نەوتی زەبەلاحیان هەیە. ٣٠٠ ساڵە سەرچاوەی نەوتیان هەیە. تێناگەم بۆچی ئێران بەو هەموو سەرچاوە وزەییەوە پێویستی بە وزەی ئەتۆمی ئاشتیانە دەبێت، ئەگەر لەسەر یەکێک لە گەورەترین یەدەگەکانی نەوتی جیهان دانیشتوویت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بچیتە وزەی ئەتۆمی".





AM:10:10:17/05/2025