مەسعود پزیشکیان: ئەمریکا بەنیازە ناوچەکە تاڵان بکات

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند" ئەمریکا سەرچاوەی کێشەیە و بە تیرۆرست ناوی برد، دوپاتیکردەوە مافی ئەوەیان هەیە کە تویژینەوەی ئەتۆمی بکەن بۆ بواری زانستی"


مەسعود پزیشکیان، لە میانی بەداریکردنی لە کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران لە پانێلێکدا ڕایگەیاند" ئەم دونیایە بۆ یەک نەتەوە نییە، بۆ هەموومانە و دەبێت سەردەمێک بێت کە دادپەروەری لە نێوان هەموو مرۆڤەکاندا جێبەجێ بکرێت"

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشیئێمە وتمان دەستی ئاشتەوایی و دۆستایەتیمان هەیە بۆ هەموو لایەک، بەڵام  دوژمن دەیەوێت لەناومان ببات".

ئاماژەی بەوەدا" تیرۆریستان بە کەسانی تر دەڵێن تۆ تیرۆریستی؛ ئەمە بێ ئەخلاقی و مردنی ئەخلاقە لە سیاسەتە ناشیرینەکانیاندا."

پزیشکیان ڕاشیگەیاند" برایەتیان لەگەڵ دراوسێکانیان لە هەرێمەکەدا هەیە، بەڵام ئەوان بەدوای دروستکردنی دوژمنایەتیدان، ئەمریکا چەک دەدات بە هەموو وڵاتێک بۆ ئەوەی بتوانن سەرچاوەی یەکتری لە ناوچەکەدا تاڵان بکەن"

لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەشیەوە سەرۆک کۆماری ئێران وتی"بەپێی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان مافی ئەوەمان هەیە کە توێژینەوەی ئەتۆمی ئاشتیانە ئەنجام بدەین، ئێمە پێویستمان بەم زانستە هەیە بۆ تەندروستی، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بوارەکانی دیکە"





PM:02:14:18/05/2025