وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لەوەدەکاتەوە کە وڵاتەکەی لە پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوام دەبێت چ رێککەوتن بکرێت چ نەکرێت، ودەڵێت" هیچ سیناریۆ و دۆخێک نییە کە ئێرانییەکان ڕێگە بدەن ئەو مافانە بێبەش بکرێن. دەستکەوتێکە کە دەرئەنجامی چەندین ساڵ هەوڵی زانستی و قوربانیدانی بەرچاوە، لەوانەش بەخشینی سامان و ژیان".
سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە نووسیویەتی" لە دانوستانەکان سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمی ئێران، هاوتا ئەمریکییەکانمان بە سروشتی ئازادن لە دەربڕینی هەرچییەک کە بە پێویستی دەزانن لە کایەی گشتیدا بۆ ئەوەی فشاری گرووپە کاریگەرەکانی ناوخۆی وڵاتی خۆیان کەم بکەنەوە".
وتیشی" بەڵام ئێران تەنیا بەرپرسیارە لە هەڵسوکەوتی خۆی و هەر بۆیە، سیاسەتی ئێمە ئەوەیە کە لە گۆڕەپانی گشتیدا خۆمان لە دانوستان بەدوور بگرین بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بۆشاییە زۆرەی کە لەم ڕۆژانەدا لە نێوان هەڵوێستی گشتی و تایبەتی لایەنی ئەمریکیدا دەبینرێن، هەروەها گۆڕینی هەفتانە لە هەڵوێستەکانیاندا".
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کردووە کە "هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە مافەکانی ئێران وەک ئەندامێکی پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی بەتەواوی ڕوون و لێکنەدراوەتەوە. هیچ سیناریۆ و دۆخێک نییە کە ئێرانییەکان ڕێگە بدەن ئەو مافانە بێبەش بکرێن. دەستکەوتێکە کە دەرئەنجامی چەندین ساڵ هەوڵی زانستی و قوربانیدانی بەرچاوە، لەوانەش بەخشینی سامان و ژیان".
عێراقچی دەشلێت" ئەگەر ئەمریکا به ڕاستی دەیەوێت ئێران له چەکی ئەتۆمی دوور بێت، ڕێککەوتنێک لە بەردەستە و ئێمه ئامادەین گفتوگۆی جددی بکەین بۆ ئەوەی به شێوەیەکی هەمیشەیی سیناریۆی لەم جۆره ڕوو نەدات، لە هەر حاڵەتێکدا، پیتاندن لە ئێران بەردەوام دەبێت - جا ڕێککەوتنێک بکرێت یان نا".