عەلی خامنەیی: دانوسانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ناگات بە ئەنجام

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانی وتارێکدا سەبارەت بە دوایین دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن رایاگەیاند" لایەنی ئەمریکی لێدوانی بێمانا دەدات"، وتیشی"پێی وانییە ئەم دانوستانانە بگات بە ئەنجام."

عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری پیشوی ئێران رایگەیند" ئێران چاوەڕێی مۆڵەت وەرگرتن لە کەس ناکات و بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی سیاسەت دەکات".

خامنەیی وتیشی" هەڵەیەکی گەورەیە ئەگەر بوترێت ڕێگە بە ئێران نادرێت یۆرانیۆم بپیتێنێت، جەختی کردەوە لەوەی ئێران دانوستانی ناراستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا هەڵبژارد بۆ ئەوەی دواتر بەوە تۆمەتبار نەکرێت کە لە ڕێگەی هەڕەشەوە ناچار بوە بچێتە سەر مێزی دانوستانەکان".

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئاماژەی بە دانوستانەکانی سەردەمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی پێشوی ئێران کرد و وتی ئەو کاتیش تاران و واشنتۆن بەشێوەی ناراستەوخۆ دەستیان بەدانوستان کرد کە نەگەیشت بە ئەنجام، لە ئێستاشدا هیچ دیار نییە و ئەم دانوستانانەش ناگات بە ئەنجام




PM:01:55:20/05/2025