دەستەی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) ڕایدەگەیەنێت" بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ پلەی ڕێختەر لە دەریای مەڕمەڕە ڕوویدا و دانیشتوانی ئیستانبوڵ و ناوچەکانی دەوروبەری هەستیانپێکردووە".
ئافاد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" بومەلەرزەکە لە قوڵایییەکی مامناوەنددا ڕوویداوە کە ناوەندەکەی لە کەناراوەکانی دەریای مەرمەڕە بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ زیانێکی مرۆی و ماددی تۆمار نەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دانیشتوانی ئیستانبوڵ هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و لەلایەن تیمەکانی چاودێری بومەلەرزەزانییەوە چاودێری دەکرێت.