میدیایەکی ئەمریکی: ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئێران دەکات

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاشکرای کرد" بەرپرسانی ئیسرائیل ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران".

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئایار کەناڵی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە بەرپرسانی ئیسرائیل سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران.

سی ئێن ئێن دەشڵێت" هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و مووشەکی بالیستیکی دوور مەودا ئەنجام دەدرێت".

کەناڵە ئەمریکییەکە باسی لەوەش کردووە کە تا ئێستا دیار نییە ئەمریکا رەزامەندی یا خود یارمەتی ئیسرائیل دەدات لەو هێرشەدا یا ئیسنرائیل بە تەنهایی هێرشەکەی ئەنجام دەدات.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا چوار گەڕی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ئەنجامدراوە بۆ ئەوەی پرسی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت.




PM:09:00:21/05/2025