دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ململانێکانی ئۆکرانیا ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەمەریکا نییە، بەڵام واشنتۆن ئامادەیە هەنگاو بنێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکیدا لە کۆشکی سپی وتی" ئێمە هەوڵی هاوکاری بۆ کۆتایی هێنانی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەدەین ئەگەرچی ئەم جەنگە کاریگەری لەسەر گەلەکەمان و سەربازەکانمان نییە.
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی" ئەمە پرسێکی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیایە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا هەوڵدەدات ڕێککەوتنی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بکات".
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاند"دوو ڕۆژ لەمەوبەر بۆ ماوەی دوو کاتژمێر قسەم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کرد، پێموایە پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە".