لە ڕووداوێکی تەقەکردندا دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن کوژران و تەقەکەرەکەش دەستگیرکرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەکدارێک لە نزیک مۆزەخانەی جووەکان تەقەی لە ژمارەیەک کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن کرد و دووانیان کوژران.
پۆلیسی واشنتۆن ڕایگەیاند" ئەنجامدەری هێرشەکە گەنجێکی ٣٠ ساڵانە بە ناوی ئیلیاس ڕۆدریگێز و بە پێی دیمەنێکی ڤیدیۆییش کە دوای ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە، گەنجەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دروشمی "ئازادی بۆ فەڵەستین” دەڵێتەوە".
شایەتحاڵێکیش بە میدیای ئەمریکای ڕاگەیاند" تەقەکەرەکەی دوای ڕووداوەکە چووەتە لای هێزە ئەمنییەکان و خۆی وەک شایەتحاڵ ناساندووە تا ئەو کاتەی هێزەکانی پۆلیس دوای ١٠ خولەک گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە،" پاشان وتویەتی" من لە پێناو غەززە ئەنجاممدا و فەڵەستین ئازاد بکەن".