ژنێک لە ئەڵمانیا بە چەقۆ ١٢ هاوڵاتی بریندار دەکات

‌وێنەی گواستنەوەی بریندارێکی هێرشەکە AFP

پۆلیسی شاری هامبۆرگ رایگەیاند " ژنێک لە هێرشێکدا بە چەقۆ ١٢ کەسی لە وێستگەی سەرەکیی شەمەندەفەری شاری هامبۆرگ بریندار کردووە.
 
لە تۆڕی کۆمەڵایتی X پۆلیسی هامبۆرگ لە پۆستێکدا لە ئێکس ئاشکرای دەکەن ١٢ کەس برینداربوون و هەندێکیان برینەکانیان سەختن و ٦ دۆخۆیان جێگیر نییە".

فرانس پرێسیش جەخت لەسەر برینداربوونی ١٢ دەکاتەوە کە هەندێکیان برینەکانیان قورسە.

میدیاکانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکەن دەستدرێژیکارەکە ژنە و دەستگیرکراوە. هەروەها باس لەوەش دەکەن هاتوچۆی هێڵی شەمەندەنەفەر لەو ناوچەی راوەستاوە.

تا ئێستا پێناسی ژنە هێرشبەرەکە ئاشکرا نەکراوە.




AM:01:17:24/05/2025