وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڕیاریدا بەشێکی سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت، دەشڵێت ئامانج لەو بڕیارە ئاسانکارییە بۆ وەبەرهێنان و مامەڵە بازرگانییەکانە لەو وڵاتە.
وەزارەتەکە بڵاویکردەوە بڕیاری هەڵگرتنی بەشێکی سزاکانی سەر سووریا لە ڕۆژی هەینی ٢٣ی ئایارەوە کەوتوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، ئامانج لەو بڕیارەش ئاسانکارییە بۆ وەبەرهێنان و مامەڵە بازرگانییەکان لەو وڵاتە.
هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا مامەڵەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ چەک و تەقەمەنییەکان ناگرێتەوە، واتە دیمەشق لە ژێر چاودێری تووندی ئەمریکا و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەمێنێتەوە بۆ کڕین و فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازی