فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند" سەرەڕای ئەوەی وڵاتەکەی سەرقاڵی جەنگێکی بەرفراوانە، بەڵام لە ناوخۆدا ئارام و سەقامگیرە و وتیشی، جموجۆڵی دوژمنەکانیان دەبینن و هەست بە فشارە سیاسیەکان دەکەن".
حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە سەربازانی سەدەمی جەنگی ئێران و عێراق ڕایگەیاند" لە ئێستادا وڵاتەکەی سەرقاڵی جەنگێکی بەرفراوانە لە بەرەکانی سیاسی و ئابوری و سەربازیدان و سەنگەرەکانیان چالاکن".
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەدا" جموجۆڵی دوژمنەکانیان دەبینن و گوێیان لە قسەکانیان دەبیت و هەست بە فشارە سیاسییەکان دەکەن، بەڵام سەرەڕای ئەمانەش ناوخۆی وڵاتەکەی ئارام و سەقامگیرە".
سەلامی جەختی لەوەکردەوە" هەموو سیستەمەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکەن، لە کاتێکدا لە شەڕێکی بەرفراواندان، هیچ دڵەڕاوکێیەک لەنێو خەڵکدا نیە و ئەمەش شتێکی بێ وێنەیە".