ڤیدیۆیەکی ماکرۆن و هاوسەرەكەی كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەو ساتە نیشان دەدات کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لەلایەن بریجیتی هاوسەرییەوە پەلاماری دەموچاوی دەدرێت، کاتێک لە فڕۆکەی سەرۆکایەتی فەرەنسا دابەزین دوای گەیشتنیان بە ڤێتنام.

ماکرۆن لە سەرەتای گەشتێکیدا بۆ کیشوەری ئاسیا کامێراکان ساتێکی مشتومڕاوییان گرت کە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەردەكەوێت هاوسەرەكەی پەلاماری دەموچاوی ماکرۆن دەدات. 

ڤیدیۆکە لەلایەن فۆتۆگرافەرێکی ئەسۆشیەیتد پرێسەوە گیراوە و دەردەکەوێت بەر لە هاتنە دەرەوەیان لە فڕۆكەكە، بریجیت پەلاماری دەموچاوی ماكرۆن دەدات، ئەمەش کاردانەوەی فراوانی بە دوای خۆیدا هێنا. 

كۆشكی ئیلیزێ لەوبارەیەوە دەڵێت" ئەوەی روویداوە ساتێكی دۆستانە و شەڕێك بووە لە نێوان هاوسەرەكاندا، ئەمە هیچ ئاماژەیەكی نەرێنی هەڵناگرێت". 

لەم لینکەوە ڤیدیۆکە ببینە



PM:04:57:26/05/2025