سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری توند بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دەدات و دەڵێت" یاری بە ئاگر دەکەیت".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند" ئەوەی پوتین درکی پێناکات ئەوەیە کە ئەگەر من نەبومایە ڕووسیا پێشتر هەندێک شتی زۆر خراپی بەسەردا هاتبوو".
هەر لەم چوارچێوەیەدا سی ئێن ئێن لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندووە کە" ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ترامپ هەنگاو بنێت بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا".
ئاماژەی بەوەشکرد کە چەند بژاردەیەک لەم بارەیەوە ئامادەکراوە، بەڵام ترەمپ هێشتا ڕەزامەندی کۆتایی خۆی نەداوە.
هەمان سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە سەرۆکی ئەمریکا لە دانیشتنە تایبەتەکاندا نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە سزا پێشنیار کراوەکانی مۆسکۆ لە دانوستانەکانی ئاشتی لادەدەن.