وەزیری دەرەوەی عومان ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا وادەی دانیشتنی داهاتووی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئەتۆمیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دیاری نەکراوە".
بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، ڕایگەیاند" سوڵتانییەتی عومان ڕێزی تایبەتی هەیە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران".
وتیشی" پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سوڵتانییەتی عومان مێژووییە و ڕەگ و ڕیشەی قووڵی هەیە، ئێمە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێزێکی تایبەت دەگرین و هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکانمان زیاتر پەرە پێبدەین و هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات بەرەوپێش ببەین".
ئەلبوسەیدی ئاماژەی بەوەشکرد، دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و ئەمریکا هێشتا بەردەوامن، بەڵام هێشتا وادەی خولی داهاتوو دیاری نەکراوە.
دەشڵێت" گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکان بەردەوام دەبن، ئێمەش هەوڵدەدەین بگەینە ئەنجامێک کە هەردوولا ڕازی بکات، ئامانجیش ئەوەیە بگەینە ڕێککەوتنێک کە بەشداربێت لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".