ترەمپ هۆشداری بە نەتانیاهۆ دەدات

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران نزیکە، داواش لە نەتانیاهۆ دەکات هێرش نەکاتە سەر ئێران.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند" دانوستانێکی زۆر باش لەنێوان واشنتۆن و تاراندا هەبووە، ئەوەش دوای پێنج خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران".

سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی کاتی ڕێکەوتن لە ئێران وتی" لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ ئێران ڕێکدەکەوین"، ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە هۆشداری داوە بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە گرتنەبەری هیچ هەنگاوێکی سەربازی دژی ئێران.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" بە ناتانیاهۆم وت کە هەر کردەوەیەک بەرامبەر ئێران لەجێی خۆیدا نییە و شیاو نییە، چونکە گفتوگۆیەکی زۆر باشمان هەیە".

ڕوونیشیکردەوە"ئێمە لەسەر غەززە و ئێران کارێکی زۆر باش دەکەین، و گفتوگۆی زۆر باش لەگەڵ ئێراندا دەکەین".




PM:09:09:28/05/2025