ئەژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە کە تاران پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌په‌سێرێت، ئه‌گه‌ر واشنتن ڕێگە بدات بۆ مەبەستی مەدەنی بەکاری بهێنێت.
چوارشه‌ممه، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥، ئاژانسی ڕۆیته‌ر له دوو سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ئێرانی نزیك له شاندی دانوستانكاری ئێران بڵاوی كرده‌وه، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ڕێك بكه‌ون ئه‌گه‌ر واشنتن مه‌رجه‌كانی تاران قبووڵ بكات.
ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه باسیان له‌وه‌ش كردووه، تاران پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵده‌په‌سێرێت ئه‌گه‌ر واشنتن پاره بلۆككراوه‌كانی ئازاد بكات و ددان به‌وه‌دا بنێت تاران مافی خۆیه‌تی یۆرانیۆم بۆ مه‌به‌ستی مه‌ده‌نی به‌كار بهێنێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: دەتوانن بە ڕێگەی دیپلۆماسی کێشەکەیان لەگەڵ ئێران چارە بکەن، بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلیشی ئاگادار کردووەتەوە، نابێت کارێک بکات زیان بە دانوستانەکانیان لەگەڵ تاران بگەیەنێت.
ئاماژەی بەوەش كردووه، دەتوانن دەستیان بگاتە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و لەناویان ببەن، بێ ئەوەی هیچ کەسێکیش بکوژرێت، بەڵام ئێستا کاتێکی گونجاو نییە، چونکە خەریکە لەگەڵ تاران بگەنە ڕێککەوتن.
ترەمپ دووپاتی كرده‌وه، ئێران چاوی لە ڕێککەوتنە، ئەگەر بگەنە ڕێککەوتن، ژیانی زۆر کەس دەپارێزن، بەڵام کاتی ڕێککەوتنەکەش دیار نییە، لەوانەیە لە چەند هەفتەی داهاتوو بێت.