ئیسرائیل دوو شارۆچکەی لە لوبنان کردە ئامانج

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هەڵمەتی دەستپێکرد و چەند ناوچەیەکی باشووری لوبنانی کردە ئامانج.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە" هێزەکانیان دوو هێرشی ئاسمانیان کردە سەر هەردوو شارۆچکەی سەمستار و بنعفول لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان و بەهۆیەوە زەرەر و زیانیکی زۆر بەر ژێرخانی ئابووری حزبوڵا کەوتووە". 

ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانیان هێرشەکانیان بۆسەر چەند ناوچەیەکی سەربازی لە لوبنان بە چڕی دەستیپێکردووە و پێگەکانی حزبوڵا دەکەنە ئامانج.



AM:09:51:30/05/2025