ئەمڕۆ ئیلۆن ماسک بە فەرمی ماڵئاوایی لە کۆشکی سپی دەکات

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ هەینی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت ئیلۆن ماسک پۆستەکەی جێدەهێڵێت". 

دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا نووسیویەتی" ئەمڕۆ ئیلۆن ماسک دوا ڕۆژی دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا نا، چونکە هەمیشە لەگەڵمان دەبێت و لە ڕێگادا یارمەتیمان دەدات، ئیلۆن زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە". 

ماسک ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە" کۆتایی بە ئەرکەکانی خۆی دەهێنێت وەک ڕاوێژکاری تایبەتی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت". 



AM:10:01:30/05/2025