هاکان فیدان: کاتە چارەنوسسازەکان سەبارەت بە ئاگربەستی ئۆکرانیا دەست پێدەکات

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای کرد، روسیا ئامادەیە درێژە بە دانوستانەکانی ئاگربەست بدات، دەشڵێت"خەریکە کاتە چارەنوسسازەکان سەبارەت بە ئاگربەستی ئۆکرانیا دەست پێدەکات." 

هاکان فیدان، لە میانی سەردانێکیدا بۆ کێیڤی پایتەختی ئۆکرانیا ڕایگەیاند" ڕوسیا و ئۆکرانیا "ئاگربەستیان دەوێت" و ئێستا کاتی ئەوەیە ولاتان دەوری نێوندگیری خۆیان بگێرن"، وتیشی"هەر دو وڵات خوازیاری ئاگربەستن و هیچ کام لە لایەنەکان ناڵێن کە ئاگربەستیان ناوێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، خەریکە کاتە چارەنوسازەکان سەبارەت بە ئاگربەستی ئۆکرانیا دەست پێدەکات، دانوستانەکانی ئیستەنبوڵ لە ١٦ی ئایار سەرەتایەکی نوێ بو بۆ پرۆسەی چارەسەری دیپلۆماسی شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا. 

فیدان باسی لەوەشکرد، ئامادەن بۆ میوانداریکردنی خولێکی نوێی دانوستان و ئاشکراشی کرد" ڕوسیا ئامادەیی خۆی بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان لە ٢ی حوزەیران دەربریوە ئەنقەرەش بۆ ئەو مەبەستە ڕاوێژ لەگەل کێیڤ دەکات".




PM:02:01:30/05/2025