دوای مانگێک
ئیسرائیل دەستی بە بۆردومانکردنی سوریا کردەوە



ئەمشەو جارێکی تر دوای مانگێک لە راگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر خاکی سوریا، ئیسرائیل دەستیکردەوە بە هێرش و بۆردمانی گوندەکانی لازقیەی کرد.

تەلەفزیۆنی فەرمی دەوڵەتی سوریا بڵاویکردەوە" ئەمشەو هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل شوێنەکانی نزیک گوندی زەمایان لە لادێی جەبلە لە باشووری لازقیەی کردۆتە ئامانجە ".

هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمشەوی ئیسرائیل لە لازقیە کەسێکی مەدەنی کوژراوە. 
میدیا ئیسرائیلیەکان رایانگەیاند" ئێمە کۆگاکانی چەکمان لە لازقییە کردە ئامانج کە مووشەکیان تێدابوو کە هەڕەشەن بۆسەر  کەشتیوانی دەریایی".

لە ماوەی مانگێکدا ئەمە یەکەم هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بوو بۆ سەر سوریا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سوریا لەم مانگەدا دانوستانی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلدا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە ئەنجام دابوو، هاوکات لایەنی ئیسرائیل و تورکیش بۆ بەریەکنەکەوتونی سەربازی لەسەر دیارکردنی سنوری جوڵەیان لە سوریا رێککەوتن. 




PM:11:35:30/05/2025