پۆلیسی ئێران: ١٣ ئەندامی داعشمان دەستگیر کرد

پۆلیسی ئێران رایگەیاند" لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی گەورە و ئاڵۆزی یەکەی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر تۆڕێکی خۆکوژی سەر بە داعش دەستگیرکران".

سەعید مونتەزر، وتەبێژی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکدا توانراوە ١٣ ئەندامی سەر بە ڕێخراوی داعش لە پارێزگاکانی تاران، ئیسفەهان، قوم و ئەلبورز دەستگیر بکەن کە بەنیازی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی و خۆتەقاندنەوە بون.

وتەبێژی پۆلیسی ئێران رونیشیکردەوە، لە میانی ئۆپراسیۆنەکەدا سەرۆکی گروپەکە، تیمەکانی ڕێنمایی و پشتیوانی و خۆکوژەکان دەستگیرکراون و دەست بەسەر ژمارەیەک ئامێری خۆتەقاندنەوەشدا گیراوە،  کە لە نێویاندا هێلەک و پشتوێنەی خۆکوژی هەبوە. 

سەعید مونتەزر، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد وردەکاری زیاتر لەبارەی ئەم گروپە لە چەند رۆژی داهاتودا بڵاودەکرێتەوە.



PM:11:47:04/06/2025