عێراقچی:وڵاتانی ئەوروپا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم هەنگاو لە دژی ئێران دەنێن، ئێمەش بێدەنگ نابین

عێراقچی وڵاتانی ئەوروپا لەهەر پێشێلکارییەک لەدژی وڵاتەکەیان ئاگادارکردەوە و دەڵێت: بێدەنگ نابن و وەڵام دەدەنەوە 

عەباس عێراقچی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وڵاتەکەی زۆر بەتوندی وەڵامی هەر پێشێلکارییەک دەداتەوە کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بەرامبەر بە ئێران بکرێت و جەختیشیکردەوە، ئەوروپا لەئەنجامدانی هەڵەیەکی گەورەی ستراتیژی نزیک بوەتەوە.

عێراقچی  وتیشی، لەبری ئەوەی هەریەک لەئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا بەشێوەیەکی نیازپاکی کاربکەن، بەڵام لەنێو ئەنجومەنی دەستەی بەڕێوەبردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دژ بەتاران هەنگاو دەنێن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی ئەمریکا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی روسیا داوای لەمۆسکۆ کرد، لەدۆسێی ئەتۆمی ئێراندا هاوکاربێت.




PM:04:27:06/06/2025