وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی خولی نوێی سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاند و ١٠ کەس و ٢٧ قەوارەی کردە ئامانج.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" خولێکی نوێی سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندووە کە ١٠ کەس و ٢٧ قەوارەی کردۆتە ئامانج".
ئیسماعیل باغایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی تاران وتی" ئێمە گەرەنتیمان دەوێت سەبارەت بە هەڵگرتنی گەمارۆکان".
وتیشی" تا ئێستا لایەنی ئەمریکی نەیویستووە ئەم بابەتە ڕوون بکاتەوە".
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ پێشتر ئاشکرای کردبوو، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕێنمایییەکی بۆ وەزارەتی دەرەوە و گەنجینەی ئەمریکا ناردووە بۆ ڕاگرتنی سەپاندنی هەر سزایەکی نوێ بەسەر ئێراندا.