هەسەدە نەوت‌و غاز دەدات بە حکومەتی سوریا


هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بەشی زۆری نەوت و غازی سوریا لە ژێر دەستیاندایە، بەردەوامن لە ناردنی نەوت و غاز بۆ حکومەتی ئەحمەد ئەلشەرع.

میدیا فەرمییەکانی سوریا بڵاویانکردەوە" بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی شوباتی ئەمساڵ لە نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد ئەلشەرع کرا لە دیمەشق رۆژانە (هەسەدە) بڕی ١٠ تا ١٥ هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی پاڵاوگەكانی (حمس)و (بانیاس) دەكات لە ناوەڕاست و خۆرئاوای سوریا".

ئەو میدیایانە ئاشکراشی دەکەن، کە رۆژانە هەسەدە بڕی زیاتر لە یەك ملیۆن مەترسێجا غاز لە كارگەی غازی جبسە لەناوچەی ریفی حەسەكەوە رەوانەی وێستگەی غازی رەیان دەكرێت لە ریفی حمس، بەمەبەستی بەكارهێنانی لە بەرهەمهێنانی وزەی كارەبادا". 

گواستنەوەی ئەم سوتەمانیانە لەرێگەی تانكەرەوە لە كێڵگەكانی حەسەكەو درێرزوو بۆ حكومەتی ئەلشەرع. 

رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا هەرچەندە هێواشە، بەڵام تا ئێستا هەردوولا مکوڕن لەسەر جێبەجێکردنی و بەهێواشی هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت.




PM:03:18:07/06/2025