بەهۆى بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە ١٣ حاجی ئێرانی لە وڵاتی سعودیە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمەڵەى مانگى سورى ئێرانى، ئەمڕۆ شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕاىگەیاند" ١٣ حاجی ئێرانی بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە".
داواش لە حاجییان دەکات خۆیان لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەدوور بگرن، بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە، لە کاتەکانی نیوەڕۆدا چەتر بەکاربهێنن یان لە شوێنی سێبەردا بمێننەوە.
بەپێی ئامارێک ژمارەی حاجییانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمساڵ نزیکەی ٨٦ هەزار و ٧٠٠ کەسە.